ئازادکردنی کاتی گونەش فاتیح لە بەندیخانەی ورمێ بە دانانی بارمتەی ۶ ملیارد تمەنی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ گونەش فاتیح،هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی ورمێ،دوای چەند حەفتە دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٦ ملیارد تمەنی،بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای ڕەزبەری ١٤٠٥دا،لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی تایبەتی خۆی دەسبەسەر و بۆ دەسبەسەرگەی ئەم ناوەندە ڕاگواسترابوو.

شایانی باسە،دەسبەسەرکردنی گونەش فاتیح پەیوەندیی بە چالاکی و بەڕێوەبردنی کەناڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبووە.
لەگەڵ ئەوەیشدا تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە زانیاریەکی ورد لە سەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی وردەکاریەکانی دۆسیەکەی لە بەردەستدا نییە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین