گواستنەوەی کەیوان ئاشتاب بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بەندکردنی

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەیوان ئاشتاب،تەمەن ٣٠ ساڵ و پەرستاری خەڵکی شارستانی مەهاباد دوای پێڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن دەزگای دادوەری و خۆناساندنی بە لقی جێبەجێکردنی حوکمەکان،دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزادانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە گەلاوێژی ١٤٠٥دا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی ئەمنی، لەوانەش (پڕوپاگەندە دژی نیزام) سزای ٩ مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپابوو.

شایانی باسە،کەیوان ئاشتاب ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم دامەزراوەیە لە ورمێ گواسترابووەوە. ناوبراو دوای چەند حەفتە دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە،بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترایەوە و پاشان بە دانانی بارمتە،بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین