سزای دژەمرۆیی بڕینەوەی قامکی دوو برای بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا

هانا : ڕۆژی سێشەممە “٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای بڕینەوەی چوار قامکی دەستی ڕاستی دوو برا بە ناوەکانی “شەهاب تەیموری تەمەن ٣٩ ساڵ و میهرداد تەیموری” تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری “سەپڵی زەهاو” دانیشتووی کەرەج ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دادگا و ئیدارەی گشتی بەندیخانەکانی پارێزگای ورمێ بە ئامێری گیوتین لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو ؛ پاش جێبەجێ کرانی سزاکە ئەم دوو بەندکراوایە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ڕاگوێزراون و لە ئێستادا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، سزاکە لە ژێر گوشاری حسێن مەجیدی دادوەری ورمێ و خانزادە بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .

شایانی باسە ئەم دوو برا لە رێکەوتی "٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" لە بەندیخانەی ئیسلاماوای غەرب بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرابوون .

شەهاب و میهرداد تەیموری ، لە رێکەوتی "١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧" لەگەڵ شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی ئیبراهیم خەتیبی بە تۆمەتی "دزی" لە مەلارەدی کەرەج دەستبەسەر و پاشان لە رێکەوتی ٢گەلاوێژی ١٣٩٨ ، لە لایەن لقی یەکی دادگای کەیفەری یەک لە ورمێ بە بڕینەوەی ئەندامی لەش لە ڕێی بڕینەوەی قامکەکانی دەستی ڕاست سزا درابوون و ئەم سزایە لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ ، لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابووەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular