مەهاباد ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣” وەستا کارێکی ئارماتۆربەند بە ناوی “محەمەدئەمین ئەمینی پوور” کوڕی خالد و خەڵکی ماهاباد ، لە کاتی کار کردن لە شوقەکانی شەبەکەی بێهداشتی ئەم شارە لە کاتی بتۆن ڕشتن لە بەرزایی بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٣ ، لانیکەم ٦ کرێکار بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەستداوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular