بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سەجاد بەندەگی” تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی قودرەتوڵڵا و خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا .
سەجاد بەندەگی خاوەن منداڵێک بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دە ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .