هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “١ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “وەحید عەباسی” تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی موسا و خەڵکی نەهاوەند ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .