منداڵێکی کار لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو منداڵێکی کار بە ناوی “فەرید سادقی” تەمەن ١٣ ساڵ کوڕی فەرهەنگ و خەڵکی قوروە کە لە مەیدانی میوە و تەڕەباری تاران کاری دەکرد لە لایەن چەند کەسێکە ئازار دراوە و بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، تەرمی ئەم منداڵە تەمەن ١٣ ساڵانەیە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە شاری قوروە بە خاک سپێردراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular