بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ڕۆژی شەممە “٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کرێکارێکی کۆمپانیای پەیوەندی (شیرکەتی موخابرات) بە ناوی “حامد سەرئەفرازی” تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە کاتی کارکردن لە سەر تاوەرێکی پەیوەندی لە ڕێگای تەرخان ئاوای بانە ، بە هۆی تەزووی کارەبا و کەوتنە خوارەوە لە سەر تاوەرێکی پەیوەندی گیانی لە دەستداوە .
حامد سەرئەفرازی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پاش ئەوەیکە حامد سەرئەفرازی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە کراوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .