هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” پەخشان نەبی زادە شارۆمەندی کوردی خەڵکی بۆکان ، بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا .
پەخشان نەبی زادە ڕۆژی هەینی "٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان ڕاگوێزرابوو .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە .