بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “شەهاب مەلەکی” کوڕی کەریم و خەڵکی هەرسینی سەر بە کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .
شایانی باسە سزای لە سێدارەدانی ئەم شارۆمەندە هاوکات لەگەڵ چەندین بەندکراوی دیکە جێبەجێ کراوە .