هانا : بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری حاڵ وش ، سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “وەحید وەحدانی” تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی بیرجەند ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .