رێبوار رەشیدی کاسبکاری کورد بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣” رێبوار رەشیدی خەڵکی بانە ، بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی سنە گیانی لە دەستداوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ رێبوار رەشیدی ١٤ ڕۆژ لەمەوبەر لە ئاکامی تەقەی هێزه نیزامییەکان فیشەکی ساچمەیی بەر قاچی کەوتبوو و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە کەم ئەندام بوو و پاشان چووبووە حاڵەتی کۆماوە .

 

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣ هێزەکانی بنکەی پاسەوانی سنووری هەنگەژاڵ بە بیانوویی هێنانی خواردن کاسبکارێکی کوردیان بۆ بنکەکەیان بانگ کردووە و پاش وەرگرتنی ١٥ بەشە خواردن بە بڕیاری فەرماندەی هەمان بنکە لە پشتەوە تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە و ئەم کاسبکارە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕاوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە کرابوو .

 

ڕێبوار رەشیدی خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "کێلە"ی بانە بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular