بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کەرەجەوە بە سەرۆکایەتی قازی “سەید موسا ئاسف حسێنی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ساڵێک بەندکرانی تەعلیقی ، دوو ساڵ دوور خرانەوە بۆ شاری دیواندەرە و دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە ئێران و قەدەغەی ژیان کردن لە ئەلبۆرز و تاران سزا دراوە .
فەرهاد شێخی ڕۆژی یەکشەممە "٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە هەشتگردی کەرەج دەستبەسەر کرا و پاش بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا .