دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پێنج شەممە “١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەفسانە شاهی” خەڵکی بۆکان ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

ئەفسانە شاهی تەمەن ٣٢ ساڵ و  شاخەوانە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم شارۆمەندە کوردە بە زەبری چەک کێشان و بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular