بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ هەینی “١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” هەتاو ئەکرەمی خەڵکی تکاب و دانیشتوویی بۆکان لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی بنەماڵەییەکەی دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناو براو بە هۆی بڵاو کردنەوەی پۆستی ڕەخنەگرانە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی و دادخوازی خوێنی کوڕە مامەکەی دەستبەسەر کراوە .
هەتاو ئەکرەمی کوڕە مامی مێهران ئەکرەمی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینایە کە لە خەزەڵوەری ١٤٠١ لە لایەن هێزەئەمنییەکان لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و پاشان لە رێکەوتی "٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتڵاعات گیانی لەدەستدا .
مێهران ئەکرەمی تەمەن ٣٣ ساڵ ، خەڵکی تکاب وەرزشوانی تایکواندۆ بوو و چەندین مەقامی قارەمانی هەبوو .