بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣” لاوێکی بە ناوی “ئاژوان کیانی” کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی “باڵک”ی مەریوان ، بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەنیزامییەکان لە ڕێگای "گاڕان" ی نێوان مەریوان و ناوچەی کۆماسی بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و هۆشدار دان بە گومانی پێبوونی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم شارۆمەندە کردووە .
شایانی باسە تەرمی ئەم شارۆمەندە بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە .