بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا “هێمن مام خوسرەوی” برای هەژار مام خوسرەوی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێمن مام خوسرەوی دوای ئەوەی چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە سەرلەنوێ ئەمڕۆ یەکشەممە "٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بانگ کراوە و پێی ڕاگەینراوە لە ئەگەری نەچوونی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە دەچنە ماڵەکەی و دەستبەسەری دەکەن .
هەژار مام خوسرەوی لە رێکەوتی "٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١" لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەسەرکوتگەرەکان گیانی لەدەستدا .