بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “کاوە باشنگە” کوڕی خزر و خەڵکی مەهاباد ، لە بەندیخانەی ناوەندی سەڵماس جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشوون ؛ ئەم شارۆمەندە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر ، پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .