بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی “مەنسور ناسری” کوڕی محەممەد و خەڵکی بۆکان ، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لانیکەم ٤ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ڕامین لۆند پوور خدری کوڕی محەممەد سەلیم خەڵکی ئاوایی خرەگوشی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆست ، پەرویز قاسمی کوڕی ساڵح خەڵکی ئاوایی زیندەشت سەر بە شاری سەڵماس ، یوسف سەعیدی دوبرە کوڕی کامل خەڵکی ئاوایی دوبرەی سەر بە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ و ئەسغەر حاجی زادە کوڕی خەلیل و خەڵکی ئاوایی کەشکاویچی سەر بە شاری سەڵماس ، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .