بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەرلە بەیانی رۆژی شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “پەرویز قاسمی” تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی ساڵح و خەڵکی ئاوایی “زیندەشت”ی سەر بە بەشی ناوەندی شاری سەڵماس ، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و پاشان سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە .
شایانی باسە باوکی پەرویز قاسمی بە ناوی ساڵح قاسمی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە مادەهۆشبەرەکان لە بەندەخانەی ورمێ لە سێدارە دراوە .