سەردەشت ؛ دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٨ی گوڵانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی سەردەشت ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "عومەر شەریف پوور" و زانکۆ ئێران زادە" خەڵکی ئاوایی "قەڵاڕەش"ی سەر بە سەردەشت ، سەلمێنراوە .
بەوتەی سەرچاوەیەک ، ئەم دوو شارۆمەندە کاژێر چواری بەیانی بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular