ساین قەڵا ؛ دەستبەسەر کرانی حەوت شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣” لانیکەم حەوت شارۆمەندی کوردی خەڵکی ساین قەڵا ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "سالار بەیگی ، عەلی شیرازی ، ناسر مورادی" خەڵکی ئاوایی "قۆزڵویی ئەفشار" عوسمان عەباسی ، رەحمان خەسرەوی ، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی خەڵکی ئاوایی "حاجی ئاوای جەغتو"ی سەر بە ساین قەڵا ، سەلمێنرا .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندانە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکانیان لەگەڵ لێدان ئەنجام دراوە .

شایانی باسە ، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندانە لە پەیوەند لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular