بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٢ی گوڵانی ١٤٠٣” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنراوە ، لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ هانا "عەلی ئەشرەف خانی" تەمەن ٤٥ ساڵ ، کوڕی عەلی ئەکبەر و خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە ساڵی ٩٦ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لەسێدارەدان سزا دراوە .