بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” پێنج کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی “ژاڵانەی” هەورامان بە قورسی بریندار بوون .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی "شۆڕش (پاشناو نادیار) خەڵکی ئاوایی ئاڵمانەی مەریوان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە .
کۆڵبەرە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی نۆدشە ڕاگوێزراون .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە
