بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “سمکۆ نەسروڵڵاهی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
سمکۆ نەسروڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "قازلیان"ی سەر بە بەشی ناوەندی بۆکانە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆزە لە ئاوایی قازلیان کە ئەمڕۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە مەبەستی ڕێگری لە بەڕێوچوونی ڕێورەسمی نەورۆز کە ئەمڕۆ لەم ئاواییە بەڕێوەچوو دەستبەسەر کراوە .
ئەم سەچاوەیە زیادی کرد ، بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی منداڵەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانیان کردووە بەڵام وڵامێکیان وەرنەگرتووە .
