بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی فواد قەدیمی لە دیواندەرە

هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥، بنەماڵەی فواد قەدیمی، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی لە سەر مەزارەکەی لە گۆڕستانی دیواندەرە ئامادەبوون و یادی ئەویان بەرز ڕاگرت.

فواد قەدیمی، لە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتییەکانی دیواندەرە بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین