بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی پێنج شەممە “٢٤ی رەشەمەی١٤٠٢” بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "فارۆق سەیدی" خەڵکی جوانڕۆ ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لەگەنی بریندار بووە و بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە ناسنامە و دۆخی تەندروستی کۆڵبەرەکەی دیکە بەردەست نیە .
