بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “١٩ی رەشەمەی ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “شاهین محەممەدی” تەمەن ١٧ ساڵ و “ئارمان حسێینی” تەمەن ٢٦ ساڵ هەر دوو خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە تەقەیان لێکراوە و هەر دووکیان کەمەر و قاچیان بە قورسی بریندار بووە .
هەر وەها ڕۆژی هەینی "١٨ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "هیوا رەحیم پەنا" خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەر و پاش ئەشکەنجە و لێدان لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێکراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو قاچی بریندار بووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراوەتەوە .
