هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی بریندار بوونی پێنج کۆڵبەریان لە ئاکامی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای “چوری نسمە” ڕاگەیاند
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ شەوی یەکشەممە "٢٠ی رەشەمەی ١٤٠٢" ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پراید کە کۆمەڵێک کۆڵبەری تێدا بووە ، توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە لانیکەم پێنج کۆڵبەر بە قۆرسی بریندار بوون .
ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ناسح محەممەدیان" سەلمێنراوە .
تا ئێستا ناسنامەی چوار کۆڵبەری دیکە بۆ هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە .
