بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە “١٩ی رەشەمەی ١٤٠٢” بە هۆی تەقەی راستەوخۆ و ڕاوەدوونانی هێزەنیزامییەکان ئۆتۆمبێلێک کە کۆمەڵێک کۆڵبەری تێدا بووە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوە و دوو کۆڵبەریش بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، هێزەنیزامییەکان لە نزیکی ئاوایی "کولان"ر مەریوان ، تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە کە کۆڵبەرەکانی تێیدا بووە و بەم هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی "ئارام مەنوچێهری" خەڵکی مەریوان کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون .
ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بۆ هانا سەیوان (پاشناو نادیار) و خەڵکی ئاوایی "گاگل"ی مەریوان ، سەلمێنراوە .
