456 ڕۆژ بەردەوامی دەستبەسەر کران و بێ ئاگایی لە دۆخی عوسمان مامە

هانا : زیاتر لە ٤٥٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی “عوسمان مامە” تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی بۆکان ، تێپەڕ بووە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە دۆخ و چارەنووسی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

عوسمان مامە کوڕی حەسەن خێزاندار و خەڵکی بۆکان ، لە رێکەوتی "٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١" لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ، ژیان ، ئازادی پاش هاتنە دەرەوە لە ماڵەکەی لە شاری بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوکارانی هانا زیادی کرد ؛ پاش ١٥ مانگ بەدواداچوونەکانی بەردەوامی بنەماڵەی عوسمان مامە و سەردانیان بۆ بەیتی ڕەهبەری و دامودەزگا ئەمنییەکان بێ ئاکام بووە و ئەمەش بووەتە هۆی زۆر بوونی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری .

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ، عوسمان مامە لە ماوەی ئەم ٤٥٦ ڕۆژەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر ، چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و سەرجەم مافەکانی دیکەی بێبەش بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular