گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری ورمێ هەواڵی گیانلەدەستدانی کرێکارێکیان بە هۆی گاز گرتووییەوە ڕاگەیاند .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، شەوی پێنج شەممە "١٩ی رێبەندانی ١٤٠٢" کرێکارێک بە ناوی "هۆشەنگ راسق قزلباش" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی نەبی و خەڵکی ئاوایی ماکۆکەندی سەر بە ورمێ ، بە هۆی گازگرتووییەوە لە ناوچەی پیشەسازی لە کۆمپانیایەکی ئیزوگام لە جادەی سەڵماس گیانی لەدەستداوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، دوو کرێکاری دیکەش لەگەڵ ناوبراو تووشی گازگرتوویی بوون و دۆخی تەندروستیان خراپە  .

RELATED ARTICLES

Most Popular