سەڵماس ؛ پیاوێک ئاگری لە جەستەی ژنەکەی بەردا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی هەینی “١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” پیاوێک بە ناوی پ . ب ، بە ئانقەست ئاگری لە جەستەی ژنەکەی بە ناسنامەی “شەهربانو حسێن زادە” کچی عەبدوڵرەحمان بەرداوە .

شەهربانو حسێن زادە تەمەن ٢٦ ساڵ  خەڵکی ئاوایی "ستونرش" دانیشتوویی شاری سەڵماسە و کچێکی هەیە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو لە ئێستادا لە ئاوایی ستونرش چارەسەری دەرمانی سونەتی بۆ دەکرێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular