بە پێی ڕاپۆرتی هانا بە وتەی کۆڵبەر نیوز ؛ کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناسنامەی “جەوهەر مورادی” خەڵکی ئاوایی “دەوڵەت قەلعە”ی سەر بە سەقز ، کە لە رێکەوتی “٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢” بۆ هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی حکومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لاقی بە قورسی بریندار بوو ، ڕۆژی چوارشەممە “٤ی ڕێبەندانی 1402” بە هۆی قورسی برینەکانیەوە پزیشکەکانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران ناچار بوون لاقی لای چەپی ببڕنەوە .
شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە تا ئێستا حەوت جار نەشتەرگەری بۆ کراوە .