بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەن ساتێک لەمەوبەر کرێکارێکی بینا سازی بە ناوی “مێهران شێران” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “زیندەشت”ی سەربە شاری سەڵماس ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە شەهرەکی زیبا شاری ورمێ گیانی لەدەستداوە .
نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و چاوەدێری نەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی کار بەسەر چۆنیەتی کار کردن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانە لە ئێران و هەر ئەم هۆکارانەشە کە وای کردووە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە پلەی ١٠٢ی جیهان دا بێ و ببێتە وڵاتی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران .
لەگەڵ هەبوونی ئەم دۆخە بۆ کرێکاران ، یاساکانی دژە کرێکاری و پشتیوانی بەرپرسان لە خاوەن کارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کرێکاران مافی دەربڕینی هیچ جۆرە ناڕەزاییەکیان سەبارەت بە نەبوونی پارێزراوی و ئەمنییەتی کار نەبێت .
