بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “بێهزاد محەممەدی” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی “قروچاوە”ی پیرانشار و “سەلاح عوسمانی” خەڵکی ئاوایی “خراپە” و دانیشتوویی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنیەکان بێ پێدانی حوکمی دادگا ئەم دوو شارۆمەندە کوردەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، هێزە ئەمنیەکان کاژێر یەک و سی خوڵەکی سەر لە بەیانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سەلاح عوسمانی و پاشان ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
تا ئێستا بەدوادا چوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ زانینی هۆکاری دەستبەسەر کران و چارەنووسیان بێ ئاکام بووە .
