سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزاییە سەرتاسەریەکان بە (افساد فی الارض) تۆمەتبار کران

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزاییە سەرتاسەریەکان بە ناوەکانی “محەممەد فەرەجی ، کامران سوڵتانی و رەئوف شێخ مەعروفی” خەڵکی بۆکان ، بە “افساد فی الارض” (گەندەڵی لە زەوی) تۆمەتبار کران .

ئەم شارۆمەندانە لە رێکەوتی "٣ ، ٥ و ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١" لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا لە شاری بۆکان دەستبەسەر و پاشان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکان لە ورمێ ڕاگوێزران و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە رێکەوتی "٣٠ جۆزەردانی ١٤٠٢" راگوێزراون و لە ئێستادا بە دەستبەسەری کاتی لە زینداندان .

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان ، ئەم سێ زیندانیە کوردە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ و قبوڵکردنی تۆمەتی "بەشداریکردن لە کوشتنی ئەفسەرێکی ئەمنی" لە شاری بۆکان خراونەتە ژێر ئەشکەنجەی قورسی دەرونی و جەستەیی .

RELATED ARTICLES

Most Popular