ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لەم بەشەدا ئاماری دەستبەسەر کرانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کە لەم ناوەندەدا تۆمار کراوە بڵاو دەکاتەوە .
لە ساڵی ٢٠٢٣ ، بە تایبەتی لە درێژەی ناڕەزاییەکان و شۆرشی ژن ژیان ئازادی زیاتر لە ١٢٤١ شارۆمەندی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیکی دادگا و بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ١٠٤١ کەسیان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلمێنراوە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی ، هاوکاری لەگەڵ ئەحزابی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، چالاکیەکانی سنفی ، کرێکاری ، مەدەنی ، چالاکی لە بواری مافی ژنان و ژینگە پارێزی دەستبەسەر کراون . بە پێی ئەم ئامارە لە کۆیی ئەو دەستبەسەر کراوانەی کە ناسنامەیان بۆ هانا سەلمێنراوە ٧٥٧ کەس ، بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و بەشداری لە نارەزاییەکان ، ١٨٥ کەس بە تاوانەکانی سیاسی ، ٤٤ حاڵەت بە تاوانی چالاکی سنفی کە شموولی مامۆستایان ، چالاکانی میدیایی و کرێکاران دەبێت ، ١٢ کەس بە تاوانی چالاکی ئایینی ، ٣٩ کەس چالاکی ژینگە پارێزی ، ٤ کەس چالاکی ژنان . لە کۆی دەستبەسەر کراوەکان ٧٣ کەس ژن و ٦٩ کەس منداڵن