بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی چوارشەممە “٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی کورد بە ناوی “محەممەد حەساری” کوڕی حەسەن موراد و خەڵکی کەنگاوەر سەر بە کرماشان ، لە زیندانی ناوەندی بیرجەند جێبەجێکرا .
محەممەد حەساری تەمەن ٥٠ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .
