بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لەبەیانی هەینی “٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی “نەسیم نەمازی” کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو ، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، نەسیم نەمازی لەگەڵ سێ زیندانی کورد بە ناوەکانی "ئارام عومەری بەردیانی ، وەفا هەنارە و رەحمان پرهازو" رۆژی چوارشەممە "٦ی بەفرانباری ١٤٠٢" بۆ جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ راگوێزرابوون .
پێویستە تێبینی بکرێت ، ئەم کەسانە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسیتر ، لە مانگی خەزەڵوەری 1400 لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ موساد دەستبەسەر کرابوون و لە رێکەوتی 20ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بۆ بەندی سیاسی زیندانی ورمێ گواسراونەتەوە
