هانا : رۆژی دووشەممە “٤ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە ناوی “محەممەد جەعفەر محەممەدی” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنیەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شکاندنی دەرگای ماڵی ئەم شارۆمەندە لە گەڕەکی حاجی ئاوای سنە هێرشیان کردووتە سەر ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە .
