بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : بەیان فەرەجوڵڵاهی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بانگ کراوە .
خانمی فەرەجوڵڵاهی پێویستە لە رێکەوتی "١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢" بۆ بەدەستهێنانی کۆتا بەرگری لە خۆی لە دادگا ئامادە بێت .
پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو لە رێکەوتی "٢٦ی پوشپەڕی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراو بۆ لێپرسینەوە گواسرایەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە و لە کۆتایدا لە رێکەوتی "٤ی خەرمانان ، بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو .
