بریندار بوونی کۆڵبەرێک خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سنووری بانە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە “٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەقز بە ناوی “ئومید ئیلهامی” تەمەن ٢٤ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و کەمەر و پشتی بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ ئومید ئیلهامی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراوەتەوە  .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular