بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە “٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک خەڵکی مەریوان بە ناوی “عەلی قادری” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژراوە .
عەلی قادری تەمەن ٥٠ ساڵ خێزاندار باوکی چوار منداڵ ، خەڵکی ئاوایی زنوریە و دانیشتووی شاری مەریوان بوو .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردۆشی مەریوان لە لایەن هێزەچەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و گیانی لەدەستداوە .
