بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شوی سێشەممە “٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرهاد محەممەدی” تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەوەی لێکراوە و لاقی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراوەتەوە .
هەروەها لە هەمان شەودا کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی ئاوایی"سریاس" سر بە روانسەر کە ناسنامەکەی ناڕوونە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامیە جێگیر کراوەکانی ئەو سنوورە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە .
