سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی خەڵکی مەریوان لە زیندانی ناوەندی سنە جێبەجێکرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “داوود خادم” لە زیندانی ناوەندی سنە جێبەجێکرا .

داوود خادم تەمەن ٣٠ ساڵ و خاوەن دوو منداڵ بوو .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو چوارساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای دە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .
تا ئێستا هۆکاری هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم زیندانیە لە میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ڕانەگینراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular