هانا : رۆژی یەکشەممە “١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢” ناسر سوڵتانی خەڵکی ئاوایی “خۆرەنجی” پیرانشار ، پاش بانگ کران بۆ لقی یەکی دادگای ئیجرای ئەحکامی کەیفەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی پیرانشار ، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی گواسرایەوە بۆ زیندانی نەغەدە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "رێکلام بۆ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهابادەوە بە سزای ٩ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو .
ناسر سوڵتانی لە رێکەوتی "١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو .