بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە رۆژانی “٤ و ٥ ی ئازەری 1402” دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز و بانە ، لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانەیان "ئیبراهیم مەحموودی" خەڵکی بانە و "کامران سەعیدزادە" خەڵکی سەقز پشتڕاست کردووەتەوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، کامران سەعید زادە بە هۆی ئەوەی فیشەکی ساچمەیی بەرکەوتووە دەست و لاقی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەقز ڕاگوێزراوە .
