بانە ؛ بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامیەکان

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی هەینی “١٦ی نوامبری ٢٠٢٣” سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامیەکان (بە چەکی ساچمەیی) لە سنووری بانە بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان “فەرزاد حسێینی” تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی “ئالیاری” سەقز ، “حامد محەممەدزادە” تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز و سلێمان ئەمینی ٢٨ ساڵان خەڵکی بانە پشتڕاست کردووتەوە .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ ئەم سێ کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کاروانێکی کۆڵبەران لە سنووری "هەنگەژاڵی"بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانی جێگیر کراو لەو سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن و بە قورسی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی کواسراونەتەوە بۆ بنکە تەندووستیەکان .

هەر وەها رۆژی چوارشەممە "١٥ی نوامبری ٢٠٢٣" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "بارزان عوسمانی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ساقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقە کردنی هێزە نیزامیەکان بە چەکی ساچمەیی دەست ، سەر و ملی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەتەندرووستیەکان گواسراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular