سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێکرا

هانا : سەرلە بەیانی چوارشەممە “٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “عوبەید مەحموودی” خەڵکی ئاوایی ” قوری قەلا” سەر بە روانسەر ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێکرا .

عوبەید مەحموودی خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە رەزبەری ١٤٠٠ ، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەستی" ژنێک دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular